راوێژكارێكی سودانی: داهاتی ئێستا به‌شی مووچه و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ هه‌ینی مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری دارایی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتیكرده‌وه كه داهاته گشتییه‌كانی ئێستا به‌شی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات، به پله‌ی یه‌كه‌م مووچه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح به ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عێراق (INA)ی وت: "داهاتی گشتی ئێستا به‌شی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات، به پله‌ی یه‌كه‌م مووچه و خانه‌نشینی و خه‌رجییه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، كه كۆی گشتی مانگانه نزیكه‌ی هه‌شت ترلیۆن دیناره".
روونیشی كرده‌وه كه "ئه‌م پابه‌ندبوونانه سه‌ره‌ڕای گرنگییهكانیان و له پێشینه‌ییان، ته‌نیا به‌شێك له بارگرانی دارایی گشتی پێكده‌هێنن".
وتیشی: "ده‌بێت پابه‌ندبوونه‌كانی دیكه خه‌رج بكرێن، له‌وانه خه‌رجی خزمه‌تگوزاری قه‌رزه گشتیه‌كان، پاشه‌كه‌وتی نه‌دراو، و خه‌رجییه‌كان بۆ كاره لۆجستییه گرنگه‌كان له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی به‌كاربردندا، ئه‌مه جگه له خه‌رجی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كه په‌یوه‌ندییان به خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانه‌وه هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "به‌رده‌وامی دارایی پێویستی به كۆنترۆڵكردنی خه‌رجییه گشتیه‌كان و دووباره پێداچوونه‌وه و وردبینیكردن بهبهپێی ستاندارد و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی كارایی خه‌رجییه‌كان هه‌یه، له‌گه‌ڵ زیادكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان. به‌جۆرێك كه هه‌موو خه‌رجییه پێویسته‌كان به شێوه‌یه‌كی جێگیر و به‌رده‌وام زه‌مانه‌ت بكات، دوور زیادبوون و كه‌مبوونی داهاته‌كانی نه‌وت".
راوێژكاره‌كه‌ی سودانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه "بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران قۆناغێكی نوێ له به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی دارایی داده‌مه‌زرێنێت، كه به چه‌مكی چه‌سپاندنی دارایی ناسراوه. ئه‌م ڕێبازه ئامانجی ئه‌وه‌یه كه ورده ورده كورتهێنانی دارایی له ماوه‌ی كورتخایه‌ندا كه‌مبكاته‌وه و دیسپلینی دارایی له درێژخایه‌ندا پته‌وتر بكات، ئه‌مه جگه له په‌ره‌پێدانی ستراتیژی قۆناغ به قۆناغ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی باڵانسی قه‌رزی گشتی".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌م رێبازه پایه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه بۆ گه‌یشتن به پره‌نسیپه‌كانی به‌رده‌وامیی دارایی و به‌هێزكردنی دارایی گشتی، به‌مه‌ش توانای ده‌وڵه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانی له هه‌مان كاتدا مسۆگه‌ركردنی سه‌قامگیری گشتیی ئابووریی نیشتمانیی زه‌مانه‌ت ده‌كات".
PM:09:07:26/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت