سوننه‌كان ته‌نها چه‌ند رۆژێكیان ماوه بۆ یه‌كلاییكردنەوەی كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
وێستگه‌نیوز -
كه‌متر له سێ رۆژ ماوه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی نوێی عێراق كه بڕیاره 29ی كانوونی یه‌كه‌م ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام هێشتا هێزه سوننه‌كان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و كێبڕكێ له نێوان حه‌لبوسی و سامه‌ڕائی زیاتر ده‌بێت.
له ماوه‌كانی دواییدا ئه‌و هێزه سونییانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، پێكهێنانی چوارچێوه‌یه‌كی سیاسی‌یان راگه‌یاند بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر شایسته‌كانی داهاتوو، له‌ژێر ناوی "ئه‌نجوومه‌نی سیاسی نیشتمانی". ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه كه دیارترین هێزه سیاسییه‌كانی شیعه له‌خۆده‌گرێت.
هێزه سیاسییه دیاره‌كانی سوننه، له‌ژێر ناوی "ئه‌نجوومه‌نی سیاسی نیشتمانی"، هه‌فتانه كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ تاووتوێكردنی پێشهاته‌كان سه‌باره‌ت به ته‌رخانكردنی ئه‌و پۆستانه‌ی كه بۆ پێكهاته‌ی سوننه دیاریكراون.
سعود مه‌شهه‌دانی، ئه‌ندامی حزبی ته‌قه‌دوم رایگه‌یاند كه "حزبی ته‌قه‌دوم سووره له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و به مافی خۆی ده‌زانێت. هیوادارین رێككه‌وتنێكی ده‌سته‌جه‌معی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی سیاسی‌دا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكرێت".
مه‌شهه‌دانی بۆ میدیا عێراقییه‌كان ده‌ڵێت: "هیچ هۆكارێكی قایلكه‌ر نییه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و رێگریكردن لێی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "سابت ئه‌لعه‌باسی و خه‌میس ئه‌لخه‌نجه‌ر له مافی حزبی ته‌قه‌دوم بۆ ئه‌م پۆسته تێده‌گه‌ن"، روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌نجومه‌نی سیاسی نیشتمانی به‌هه‌موو هه‌موو لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی، حه‌لبوسی-یان ئاگادارنه‌كردووه‌ته‌وه كه دژی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ن و هیچ ڤیتۆیه‌ك له دژی نییه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان".
ئه‌و پێیوایه كه "كاری ئه‌نجومه‌نی سیاسی ته‌نیا له بڕیاردان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆنابێته‌وه؛ به‌ڵكو زۆر شایسته‌ی تریش هه‌یه. حزبی ته‌قه‌دوم ئه‌وپه‌ڕی رێز له قورسایی سیاسی هه‌ر لایه‌نێك ده‌گرێت و پێی وایه مه‌حاڵه ده‌ستبه‌رداری نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر لایه‌نێك بێت".
ئه‌و دوو كاندیده‌ی ئێستا كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته ده‌كه‌ن، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم و موسه‌نا سامه‌ڕائی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم-ن.
لای خۆیه‌وه عه‌لی ئه‌لبه‌یدار، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی عه‌زم ده‌ڵێت: "دوای ئه‌و پاشه‌كشه‌یانه‌ی له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا له ئه‌دای په‌رله‌ماندا به‌دیكرا، شه‌قامی سوننه پێویستی به كه‌سایه‌تییه‌كی نوێ هه‌یه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی په‌رله‌مان".
وتیشی: "پێكهاته‌ی سوننه پێویستی به نمایشكردنی هێز و جه‌نجاڵی سیاسی نییه، به‌ڵكو پێویستی به چاره‌سه‌ری واقیعی هه‌یه بۆ داواكارییه‌كانی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پێكهاته‌ی سوننه ته‌نها له‌لایه‌ن حزبی ته‌قه‌دومه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ناكرێت، تا خواستی حه‌لبوسی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته تاكه كاندید به‌دیبهێنرێت".
راشیگه‌یاند كه "له‌سه‌دا 75ی هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاندیدكردنی حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ره‌تده‌كه‌نه‌وه"، هه‌روه‌ك "هاوپه‌یمانی عه‌زم باوه‌ڕی به سه‌ركردایه‌تی حه‌لبوسی بۆ پێكهاته‌ی سوننه نییه".
ناوبراو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه "موسه‌نا سامه‌ڕائی متمانه‌ی هه‌یه و توانای به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه سیاسییه‌كانی هه‌یه، هه‌روه‌ها هیچ ناكۆكی و دوژمنایه‌تییه‌كی له‌گه‌ڵ سوننه و شیعه و كورددا نییه". جگه له‌وه‌ش باسی له‌وه‌كرد كه "سامه‌ڕائی په‌یوه‌ندییه‌كی نایاب و ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته سیاسییه‌كان هه‌یه و توانای تێپه‌ڕاندنی هه‌ر به‌ربه‌ستێكی سیاسیشی هه‌یه".
به‌پێی یاسا له دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌ماندا كه به سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام (عامر ئه‌لفایز) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێت. به‌وپێیه‌ش ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی سیاسی نیشتمانی كه هێزه سوننه‌كانی تێدایه، كاندیدی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان یه‌كلابكاته‌وه.
به وته‌ی فایق زه‌یدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، "مادده‌كانی 54 و 55ی ده‌ستوور به‌ڕوونی دیاریكردووه كه ده‌بێت له یه‌كه‌م دانیشتن‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرێن". ئه‌مه‌ش واده‌كات هێزه سوننه‌كان كاتێكی زۆریان له‌به‌رده‌ما نه‌مێنێت بۆ بڕیاردانی كۆتایی.
PM:05:26:26/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت