حەنان فەتلاوی: لە كۆبوونەوەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی خەریكی شێلم و نۆكاو خواردنین
وێستگەنیوز-
سەرۆكی بزووتنەوەی ئیرادە ئاشكرای كردووە، لە كۆبوونەوەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی خەریكی شێلم و نۆكاو خواردنین و هیچ گۆڕانكارییەك لە ئارادا نییە.
حەنان فەتلاوی، سەرۆكی بزووتنەوەی ئیرادە لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی چوار رایگەیاند، "دانیشتووین لە كۆبوونەوەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی نۆكاو و شێلم دەخۆین و كۆبوونەوە دوای كۆبوونەوە دەكرێت و هیچ گۆڕانكارییەك نییە، لە كۆبوونەوەی داهاتوو چەوەندەر دێنین و لیمۆی پیاداد دەكەین مەگەر ئەمە گۆڕانكارییەكە بێت".
وتیشی، "هیچ میكانزمێك نییە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، لەبەر ئەوە كۆبوونەوە دوای كۆبوونەوە راگەیندراو بڵاودەكرێتەوە و تەنها وشەیەك یان دوو وشە لە راگەیندراوەكە دەگۆڕن".
بەوتەی حەنان فەتلاوی، "راگەیەندراوەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەلایەن كەسێكەوە بڵاودەكرێتەوە هەر ئاگای لە كۆبوونەوەكانیش نییە و ئامادەی نەبووە و پێدەچێت بە ژیری دەستكرد بڵاوبكرێتەوە چونكە تەنها وشەیەك یان دووانی گۆڕانكاری بەسەردا دێت".
AM:11:27:26/12/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت