گرووپە چەكدارەكانی عێراق مەرجیان هەیە بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەكانيان لەگەڵ واشنتن


وێستگه‌نیوز –

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووە زۆرینەی سەركردەكانی گرووپە چەكدارەكانی عێراق رەزامەنديان دەربڕیوە بەئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەكانيان لەگەڵ واشنتن، بەچەند مەرجێك.


لە راپۆرتەكەدا هاتووە، "هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دواجار بەئاشكرا پاڵپشتی لە بڕیاری رادەستكردنی چەك دەكەن بە دەوڵەت".

شەرقولئەوسەت ئاماژەی كردووە، "هاوكات لەگەڵ بەرزبوونەوەی فشارەكانی ئەمریكا بە داماڵینی چەكی گرووپە چەكدارەكانی عێراق، ئەو گرووپانە لاریان نییە لە ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ واشنتن، بەڵام بەچەند مەرجێكی دیاریكراو كە ببێتە بنەمایەك بۆ تاقیكردنەوەی راستگۆیی ئەو پەیوەندییانە".

چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار دووپاتیان كردەوە، "زۆرینەی سەركردەكانی گرووپە چەكدارەكانی عێراق لاریان نییە لە ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ واشنتن و پشتگوێخستنی ئەو دووژمنایەتییەی چەندین ساڵە لە نێوانیاندا هەیە، بەڵام بەو مەرجەی ئەم پڕۆسەیە پشت بەچەند بنەمایەكی روون و ئاشكرا ببەستێت".

مەرجەكانی گرووپە چەكدارەكان بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ واشنتن:
-گرووپە چەكدارەكان لە لیستی تیرۆر لاببرێن.
-پابەندبوون بە ئامانج نەگرتنیان.
-هێڵی سووریان بۆ دانەنرێت لە بەشداریكردنیان لە حكومەتی داهاتوو.
-دانانی خشتەیەك بۆ كشانەوەی یەكجارەكی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.



PM:07:18:25/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو