نووسینگەی مالكی بۆ وێستگەنیوز: مالكی و خەزعەلی كار بۆ ئەوە دەكەن یەكەم دانیشتنی پەرلەمان لەكاتی خۆیدا ببەسترێت


وێستگەنیوز-محەمەد فاتیح

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، تەواوكردنی ئامادەكارییەكانيان بەگرنگ زانیوە، بۆ بەستنی یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.


نووسینگەی رۆژنامەوانی نوری مالكی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەردانی قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق كردووە و گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخی سیاسی كردووە بەگشتی".

دووپاتیشیكردەوە، "هەردوولا تاوتوێی چۆنێتی دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسی و گرنگی تەواوكردنی ئامادەكاریی و داواكارییە پێویستییەكانیان كرد، بۆ بەستنی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رۆژی دووشەممەی داهاتوودا".

بەپێی نووسینگەی رۆژنامەوانی نوری مالكی، "مالكی و خەزعەلی جەختیان لەسەر كاری هاوبەشی نێوان هێزە سیاسەكان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی نیشتیمانی كردووەتەوە بۆ پتەوكردنی سەقامگیری و بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی سیاسی بەرەو رێڕەوە راستە دەستورییەكەی خۆی".


PM:05:23:25/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو