وەزارەتی بازرگانیی عێراق: راگرتنی بەشەخۆراك 13 جۆر خەڵك دەگرێتەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشكرای كردووە، راگرتنی بەشەخۆراك 13 جۆر خەڵك دەگرێتەوە.


ستار جابری، بریكاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە ئاژانسی عێراقییەی راگەیاند، "بڕیارێكی پێشوو هەیە بە راگرتنی بەشەخۆراكی ئەو كەسانەی داهاتیان بەرزە و چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە".

ئاماژەشیكرد، "13 جۆر خەڵك هەن كە راگرتنى بەشەخۆراك دەیانگرێتەوە لەوانە خاوەن كۆمپانیاكان و ئەندامانی ژووری بازرگانی و یەكێتی پیشەسازان و پزیشكان و دەرمانسازان و ئەو كەسانەی كە مووچەیان لە دوو ملیۆن دینار عێراقی زیاترە".

بریكاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق روونیشیكردەوە، بەڵام زۆربەی ئەم بڕیارانە تائێستا جێبەجێ نەكراون.


PM:04:00:24/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت