وتەبێژی دەوڵەتی یاسا: گرووپە چەكدارەكانی عێراق فەرمان لە سودانی وەرناگرن


وێستگەنیوز-

وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، گرووپە چەكدارەكانی عێراق فەرمان لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەرناگرن.


عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی رەشید رایگەیاند، "هەرگیز گرووپە چەكدارەكان گوێیان لە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق نەگرتووە و بە فەرمانی ئەو ناجوڵێنەوە".

وتيشى، "گرووپە چەكدارەكان دیدگای خۆیان هەیە نەك تەنها دیدگای چەنگ بەڵكو دیدگای سیاسیشیان هەیە".

بەوتەی عەقیل فەتلاوی، "لە دوای دەسترێژییەكانی ئیسرائیل و ئەمریكا و ئەوەی لە ناوچەكە روویدا، پاڵی بە گرووپە چەكدارەكانەوە نا بە ژیری مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكە بكەن".

دووپاتیشیكردەوە، "سودانی و حكومەتی عێراق هیچ كاریگەرییەكیان بەسەر گرووپە چەكدارەكانەوە نەبووە بەڵكو سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كاریگەرییان زیاترە و گرووپە چەكدارەكان بە ویستی خۆیان و بەشێوەیەكی سەربەخۆ چەكەكانیان رادەست دەكەنەوە".



AM:11:55:24/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو