چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرا داوا دەكەن پارێزگاكەیان بكرێت بە هەرێم
وێستگهنیوز –
چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرا ئیمزایان كۆكردووەتەوە و داوای ئەوە دەكەن پارێزگای بەسرا بكرێت بە هەرێم.
بەپێی لیستێك كە بەدەست وێستگەنیوز گەیشتووە، حەوت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرا ئیمزایان لەسەر لیستێك كردووە و داوا دەكەن پارێزگای بەسرا بكرێت بە هەرێم.
لە لیستەكەدا هاتووە، "ئێمەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرا كە لە خوارەوە ئیمزامان كردووە داوا دەكەین بە هەرێم بوونی بەسرا بخرێتە دەنگدانەوە و جەخت لەسەر ئەو بڕیارانەش دەكەینەوە كە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای بەسراوە دراوە و تایبەتە بە پێشنیازی هەرێمی بەسرا.
داوایان لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش كرد پێشنیازی هەرێمی بەسرا بنێرێت بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق.
PM:06:56:23/12/2025
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت