وتەبێژی عەسائیبی ئەهلی حەق: فەرهەنگی ئێمە جێگاى رادستكردنی چەكى تیادا نییە
وێستگهنیوز –
وتەبێژی سەربازی عەسائیبی ئەهلی حەق رایدەگەیەنێت، لە فەرهەنگی ئێمەدا رادەستكردنەوەی چەك جێگای نييه.
جواد تڵێباوی، سەركردەوە و وتەبێژی سەربازی عەسائیبی ئەهلی حەق نامەیەكی بۆ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ناردووە و تیادا دەڵێت: "لە فەرهەنگی ئێمەدا جێگایەك نییە بۆ رادەستكردنی چەك یان سازشكردن لەسەر موقاوەمە".
لە نامەكەدا هاتووە، "بەزمانی سەربازیەكەوە قسەتان لەگەڵ دەكەین كە متمانەی بە فەرماندەكەی خۆی هەیە و ئەمه وتارێكی سەرپێی و هەڵچونێكی كاتی نییە، بەڵكو مێژووە و لە گۆڕەپاندا بنیاتنراوە و خوێنێكە رووبەڕووی تەكفیرییەكان بووەیەوە، لەو كاتەدا كه ئەوانی تر كشانەوە خۆڕاگربوو تاسەركەووتن".
دووپاتیشیكردەوە، "باهەمووان بزانن جێگایەك نییە بۆ رادەستكردنی چەك یان سازشكرن لەسەر موقاوەمە لە فەرهەنگی ئێمەدا، ئەمە دۆسیەكی سیاسی یان خاڵێك نییە بۆ دانوستان، بەڵكو بیروباوەڕە و قەڵغانی كەرامەتە و موزایەدەی لەسەر ناكەین، ئەوەشی پێی وا نییە دەربارەی ئێمە و وریایی و ئازایەتی فەرماندەكەمان ناشارەزایى نييه".
دەشڵێت: "وەک چۆن لە سەردەمی ئاگردا سەرکردەی یەکلاکەرەوە بوویت، ئەمڕۆش ناونیشانی خۆڕاگرییت و بڕیار بەدەست ئێوەیە و بە هۆشیاری و پتەوییەوە سەرکردایەتی عێراق دەکەیت، دەرگاکان بەڕووی ئاژاوەگێڕی دادەخەیت ئەگەر چی ناونیشانەكان دەگۆڕدرێن".
PM:10:55:22/12/2025
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت