"حكومەتی عێراق رووبەڕووی كێشەیەكی گەورە دەبێتەوە بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران"
وێستگەنیوز-
ئەمینداری گشتی رەوتی مەدی عێراقی رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق رووبەڕووی كێشەیەكی گەورە دەبێتەوە بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران.
زولفیقار حوسێن، ئەمینداری گشتی رەوتی مەدی عێراقی لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی عەهد رایگەیاند، "ئابوری عێراق دووچاری نەخۆشییەكی پیس بووە و حكومەتی عێراق رووبەڕووی كێشەیەكی گەورە دەبێتەوە بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران".
وتیشی، "ئابوری عێراق دووچاری نەخۆشییەكی پیس بووەتەوە و پێویستی بە نەشتەرگەرییەكی بەپەلە هەیە بۆ هەڵكێشانی گرێ پیسەكەی".
دووپاتیشیكردەوە، "ئەو دەوڵەتانەی سەقامگیری داراییان هەبێت پەنا نابەن بۆ قەرز كردن، عێراق سیستمی دارایی نییە و تەنها پشت بە نەوت دەبەستێت".
AM:09:49:20/12/2025
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت