بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنیيەكانی سوریا دوو داواكراى عێراقی لەناو خاكەكانی سوریا دەستگیر كران


وێستگەنیوز-

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشكرای كردووە، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنیيەكانی سوریا دوو داواكراى عێراقیان لەناو خاكەكانی سوریا دەستگیر كردووه.

شانەی ئەمنی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق و بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی سوریا و پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دوو ئامانجی گرنگمان لەناو خاكەكانی سوریا دەستگیر كرد كە لەلایان دادی عێراقەوە داواكراون.

روونیشیكردەوە، پڕۆسەكە لەلایەن هێزەكانی ناوخۆی عێراق و بەهەماهەنگی هێزە ئەمنییەكانی سوریا و پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا لە رێگای ئاسمانییەوە لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا كە دوو داواكراوی عێراقیان كردە ئامانج و دەستگیریان كردن.


PM:09:17:18/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت