نه‌بیل مه‌رسومی: زیاتر له 6 هه‌زار مووچه‌خۆری پله تایبه‌ت له عێراق هه‌ن
وێستگه‌نیوز –
نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای بواری ئابووری عێراقی رایگه‌یاند كه زیاتر له 6 هه‌زار مووچه‌خۆری پله تایبه‌ت له عێراق هه‌ن، ده‌شڵێت: "مووچه‌ی ساڵانه‌یان 420 ملیار دیناره".
نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای بواری ئابووری عێراقی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) نووسیویه‌تی كه "دوو جۆر مووچه‌خۆری پله‌تایبه‌ت له عێراق هه‌ن كه یه‌كه‌میان 768 مووچه‌خۆرن و دووه‌میان 5 هه‌زار و 319 مووچه‌خۆرن و سه‌رجه‌میان ده‌كاته 6087 مووخۆر".
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "كۆی گشتی ئه‌و مووچه‌یه‌ی ساڵانه به‌و پلهتایبهتانه ده‌درێت 420 ملیار دیناره".
جه‌ختیشی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه "چاوخشاندنه‌وه به مووچه‌ی پله تایبه‌ته‌كان گرنگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ مووچه و به‌دیهێنانی جۆرێك له دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی".
راشیگه‌یاندووه كه "له‌وه‌ش گرنگتر پێداچوونه‌وه‌یه به ئیمتیازاته‌كانی دیكه‌یاندا كه په‌یوه‌ندییان به هاندان و پاداشت و ده‌رماڵه و پاسه‌وانی و خزمه‌تگوزاری و ئیمتیازاته‌كانی تره‌وه هه‌یه كه پێكه‌وه چه‌ند هێنده‌ی ئه‌و پاره‌یه ده‌كات كه وه‌ك مووچه به پله تایبه‌ته‌كان ده‌درێت".
PM:08:08:17/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت