مانگی رابردوو لە عێراق زیاتر لە 26 هەزار كەس هاوسەرگیریان كردووە
وێستگەنیوز-
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ژمارەی حاڵەتەكانی هاوسەرگیريی و جیابوونەوەی بۆ مانگی تشرینی دووەمی رابردوو بڵاوكردەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، لە راگەیەندراوێكدا نوسیوێتی، "ژمارەی گرێبەستی هاوسەرگیری لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو لەهەموو پارێزگاكانی عێراق بێجگەلە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 26129 گرێبەست، حاڵەتەكانی جیابوونەوەش 5805 حاڵەتە".
ئاماژەشیكرد، "پارێزگای بەغدا لەپێشەوەی لیستەكەدایە و 7093 گرێبەستی هاوسەرگیری تۆماركردووە، لەگەڵ 2159 حاڵەتی جیابوونەوە".
روونیشیكردەوە، "لەدوای بەغدا نەینەوا بە پلەی دووەم دێت و 2819 گرێبەستی هاوسەرگیری تۆماركردووە لەگەڵ 389 حاڵەتی جیابوونەوە".
PM:03:33:17/12/2025
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت