په‌رله‌مانی عێراق ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ده‌ستپێكرد
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی كانونی یه‌كه‌می 2025، په‌رله‌مانی عێراق پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵای بۆ ئاماده‌كاری بۆ یه‌كه‌م دانیشتنی راگه‌یاند و عامر فه‌یاز-یش وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه ده‌كات.
سه‌فوان ئهلجهرجهری ئه‌مینداری گشتیی په‌رله‌مان له به‌یاننامه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه "ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌ن لیژنه‌یه‌كی باڵا پێكده‌هێنێت، به سه‌رۆكایه‌تی من و ئه‌ندامێتی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مان و سوێندخواردنی په‌رله‌مانتاران".
سه‌فوان ئهلجهرجهری وتی: "په‌رله‌مانتار عامر ئه‌لفایز سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه ده‌كات به‌و پێیه‌ی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامه".
وتیشی كه "نووسراو بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان نێردراوه بۆ ئاماده‌كردنی سه‌رجه‌م ڕێكخستن و ئاماده‌كارییه لۆجستیه‌كان".
راشیگه‌یاند كه هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ی باڵا كۆده‌بێته‌وه بۆ ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ د. عه‌بدولـله‌تیف جه‌مال ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق رۆژی 29ی كانونی یه‌كه‌می وه‌ك واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دیاریكرد.
لە یەكەم دانیشتن‌دا، دوای سوێندخواردنی ئەندامانی خولی نوێی پەرلەمان، سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن و ئیتر لێرەوە دەرگا دەكرێتەوە لەبەردەم هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێ و دواتریش كوتلەی گەورەی پەرلەمان كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران پێشكەش دەكات.
PM:04:57:16/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت