سەرۆك كۆمار یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراقی دیاریكرد
وێستگهنیوز –
لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، رۆژی 29ـی 12ـی بۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، 16ى كانونی یەكەمی 2025، لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق مەرسومێكی كۆماری دەركرد و واژۆی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرد و 29ـی 12ـی بۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد.
سەرۆك كۆمار روونیكردەوە، "مەرسومەكە لە رۆژی دەرچوونی و بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی جێبەجێ دەكرێت".
PM:02:59:16/12/2025
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت