"چوارچێوەی هەماهەنگی دوو كاندیدی راستەقینەی هەیە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران"
وێستگەنیوز-
پەرلەمانتارێكی فڕاكسیۆنی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان ئاشكرای كردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی تەنها دوو كاندیدی راستەقینەی هەیە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.
عەلی سەعدون لامی، پەرلەمانتاری فڕاكسیۆنی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەلئولا ئەلعێراقییە رایگەیاند، "كاندیدانی راستەقینەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران تەنها محەمەد شیاع سودانی و نوری مالكین".
ئاماژەشیكرد، "لەنێو كاندیدانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق تەنها سودانی و مالكی خاوەن كورسی زۆر و ئەو مەرجانەن كە دەبێت لە سەرۆك وەزیراندا بێت".
بەوتەی عەلی سەعدون لامی، "زۆربەی سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و 70% چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتی لە محەمەد شیاع سودانی دەكەن پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێتەوە".
AM:10:07:16/12/2025
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت