چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: په‌رله‌مان له نزیكترین كاتدا كۆببێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی كانونی یه‌كه‌می 2025 چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی 254همین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له نووسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدا، بۆ تاووتوێكردنی ئیستیحقاقاتی نیشتمانیی په‌یوه‌ست به قۆناغی داهاتوو و تاووتوێكردنی رێگاكانی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌پێی چوارچێوه ده‌ستوریه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای كرد به زووترین كات دانیشتنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و ئیستیحقاقاته نیشتمانییه‌كانی تر به گیانی به‌رپرسیارانه و لێكتێگه‌یشتن كرده‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق واده‌ی شایسته ده‌ستورییه‌كان و كاتی هه‌ڵبژاردنی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقی راگه‌یاند، به‌وپێیه‌ش ده‌بێت تا به‌ر له هاتنی ساڵی نوێ په‌رله‌مان كۆببێته‌وه و سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرێن.
PM:09:49:15/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت