"لە سەرەتای ساڵی 2026 ستانداردی عێراقی بەسەر هەموو ئۆتۆمبێلەكاندا جێبەجێ‌ دەكرێت"


وێستگه‌نیوز-

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ساڵی 2026 ستانداردی عێراقی بەسەر هەموو ئۆتۆمبێلەكاندا جێبەجێ‌ دەكرێت.


محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە رۆژنامەكانی عێراقی راگەیاندووە، "بەپێی بڕیاری وەزارەتی پلاندانان و دەزگای ناوەندی بۆ ستانداردكردن و كۆنتڕۆڵكردنی كوالێتی، بەشێوەیەكی ناچاری ستانداردی عێراقی لە 1ی كانونی دووەمی 2026 بەسەر هەموو ئۆتۆمبێلەكاندا جێبەجێ‌ دەكرێت".

روونیشیكردەوە، "بڕیارەكە هەموو ئەو ئۆتۆمبێلە هاوردانەش دەگرێتەوە كە مۆدێلی 2025 و بەرزترن".

وتيشى، "هەموو هاوردەكاران و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە كاتەكە ئاگەداركراونەتەوە و رێكارەكانی پشكنین و تۆماركردن و هاوتاكردن لە رێگای ئەپڵیكەیشنی ئەلیكترۆنی كاراكراوەتەوە بۆ پتەوكردنی چاودێری".

بەوتەی محەمەد حەنون، "هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی پلاندانان و گواستنەوە و بازرگانی و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و دەزگای ناوەندی بۆ ستانداردكردن كراوە بۆ بەڕێوەبردنی رێسا و ستانداردەكان پێش كاتە فەرمییەكە".


PM:04:14:14/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو