"عێراق له خوله‌كێكدا 617 ملیۆن دینار بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كانی خه‌رج ده‌كات"
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه خالید ئه‌لجابری سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ئوسوڵ بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری و په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام، رایگه‌یاند كه یاسا كارگێڕییه‌كانی تایبه‌ت به فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت، یاسای دیسپلینی و ئینزیباتین و له‌سه‌ر بنه‌مای رۆڵ و به‌رهه‌مهێنان دانه‌نراون، ده‌شڵێت: "عێراق له خوله‌كێكدا 617 ملیۆن دینار بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كانی خه‌رج ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌میان هه‌بێت".
جابری بۆ میدیا عێراقییه‌كان ده‌ڵێت: "ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌دای كار و به‌رهه‌مهێنان دانه‌نراون، و سنوورداركراون به لایه‌نی دیسپلینی و ئینزیباتی، ئامێرێكی كارگێڕی ناكارامه و تێچووزۆر به‌رهه‌مده‌هێنن كه كاریگه‌رییه‌كی لاوازی گه‌شه‌پێدانی هه‌یه".
وتیشی: "كه‌رتی گشتی له عێراق نزیكه‌ی 5.6 ملیۆن فه‌رمانبه‌ری هه‌یه، كه مانگانه به كۆی گشتی 6 ترلیۆن دینار مووچه وه‌رده‌گرن، به‌بێ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌لجابری باسی له‌وه كرد كه "تێچووی یه‌ك خوله‌كی كاری حكومی 617 ملیۆن دیناره، تێچووی یه‌ك كاتژمێر كاری حكومی ده‌گاته 37 ملیار دینار، به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌وامی یه‌ك رۆژی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت 296 ملیار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌وێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی 10 خوله‌كی هه‌ندێك له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت نزیكه‌ی 2 ملیار دیناری بودجه‌ی ده‌وڵه‌تی تێده‌چێت، له‌كاتێكدا ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وانه له ئاستی تێچووهكانیاندا نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ژه‌مێكی به‌یانیان یان پشوویه‌كی 20 خوله‌كی هه‌ندێك له ده‌زگاكانی حكومه‌ت له رۆژێكدا نزیكه‌ی 3.7 ملیار دینار له‌سه‌ر بودجه ده‌كه‌وێت، له‌كاتێكدا موجامه‌له‌كردن و بۆنه‌یه‌كی 10 خوله‌كی نزیكه‌ی 6.2 ملیار دینار ده‌كه‌وێت".
ئه‌لجابری راشیگه‌یاند كه "كێشه‌ی راسته‌قینه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نییه، به‌ڵكو كاته كه تێچووه‌كه‌ی زۆره و ئه‌نجام و به‌رهه‌میشی نییه".
PM:09:11:13/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت