بەهۆی شەپۆلی بارانبارین و لافاوەكەوە 6 كەس لە عێراق گیانیان لەدەستداوە
وێستگهنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی پڕۆسە و خزمەتگوزارییە پزیشكییە نائاساییەكان لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی شەپۆلی بارانبارین و لافاوەكەوە 6 كەس لە عێراق گیانیان لەدەستداوە و چەند كەسێكی تریش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی پڕۆسە و خزمەتگوزارییە پزیشكییە نائاساییەكان لە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "بەهۆی شەپۆلی بارانبارین و لافاوەكەوە كە زۆربەی ناوچەكانی عێراقی گرتەوە، دوو كەس لە پارێزگای كەركوك گیانیان لەدەستداوە و كەسێكیش برینداربووە، لە پارێزگای زیقاریش بەهەمان شێوە دوو كەس گیانیان لەدەستدواە".
بەپێی راگەیەندراوەكە، "لە پارێزگای واستیش منداڵێك گیانی لەدەستداوە و لە دیوانییەش گەنجێك و لە نەجەفیش كەسێك برینداربووە".
روونیشیكردەوە، "هۆكاری رووداوەكانی مردن و برینداربوونەكان دەگەڕێتەوە بۆ خنكاندن و گرتنی تەزووی كارەبا و روخانی ماڵ، بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە".
باسی لەوەشكرد، "تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیویانە 30 كارمەندی ناوەندێكی تەندروستی رزگار بكەن كە سەر بە كەرتی داقوق بوون بۆ چاودێری تەندروستی سەرەتایی لە كەركوك".
AM:10:39:13/12/2025
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت