وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ژمارەی درۆن و كامێرای زیرەك لەسەر سنوورەكان زیاد كراون
وێستگهنیوز –
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستیكردووە بە جێبەجێكردنی پلانێكی نوێ، بۆ پتەوكردنی سەقامگیری ئەمنی لە رێگای زیادكردنی ژمارەی كامێرای زیرەك و درۆنەوە لەسەر هێڵەكانی سنووری عێراق.
عەقید عەباس بەهادلی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە رۆژنامەكانی عێراقی راگەیاندووە، "پلانەكە لە چوارچێوەی ستراتیژی پەرەپێدانی سیستمی ئاسایشی سنوورەكان جێبەجێ دەكرێت".
وتيشى، "پتەوكردنی چاودێریكردنی تەكنیكی هەنگاوێكی سەرەكییە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەردەوامە لە نوێكردنەوەی سیستمەكانی بەشێوەیەك لەگەڵ ستانداردە جیهانییەكاندا بگونجێت".
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق روونیكردەوە، "975 كامێرای زیرەكیان لەسەر سنوورەكان داناوە كە راستەوخۆ وێنەكان بۆ ناوەندی فەرماندەیی نیشتیمانی دەگوازنەوە، لەگەڵ كارپێكردنی 10 درۆن كە بۆ ماوەی هەشت كاتژمێر چاودێری سنوورەكان دەكەن".
AM:10:23:11/12/2025
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت