له دوو شار به‌هۆی بارانبارینه‌وه پشوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز -
به‌هۆی خراپی دۆخی كه‌ش و هه‌وا و به‌رده‌وامبوونی بارانبارینه‌وه له هه‌ردوو شاری بابل و دیوانیه‌ی عێراق سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه كرایه پشوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بابل بڕیاری دا سبه‌ی پێنجشه‌ممه 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكوومییه‌كان، جگه له فه‌رمانگه ئه‌منییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كان پشووی فه‌رمی بێت.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بابل له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌هۆی بارینی بڕێكی زۆر له باران و له‌پێناو ره‌خساندنی ده‌رفه‌تێك بۆ فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان، ئه‌نجوومه‌ن بڕیاریدا كه سبه‌ی پێنجشه‌ممه، 11ی كانوونی یه‌كه‌م، ده‌وامی فه‌رمی له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كاندا رابگیرێت، جگه له فه‌رمانگه ئه‌منییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كان".
هاوكات ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیوانییه، بڕیاریدا به‌هۆی ئه‌و به‌رده‌وامی بارانبارینه‌وه، سبه‌ینێ له دام و ده‌زگاكان و خوێندنگه‌كانی شاره‌كه پشووی فه‌رمی بێت.
PM:05:15:10/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 2092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت