سودانى لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپارد بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکی فریاگوزاری بۆ هەرێمی کوردستان



وێستگه‌نیوز-

سەرۆك وەزیرانی عێراق لایەنە پەیوەندیدارەکانى راسپارد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و پاڵپشتی دارايى بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکانی لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانى راسپارد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و پاڵپشتی بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "سودانی، وەزارەتی دارایيشى راسپاردووە پارەی فریاگوزاری تەرخان بکات بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکی فریاگوزاری پێویست بۆ رۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەمەش دوابەدوای ئەو بارودۆخە سەختەی کەشوهەوا کە بووە هۆی شەپۆلێکی لافاوی بەهێز".


AM:10:23:10/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت