سەركردەیەك لە هاوپەیمانی سیادە: لە 50% دادگای فیدڕاڵی محەمەد حەلبوسی رەتدەكاتەوە
وێستگهنیوز –
سەركردەیەكی هاوپەیمانی سیادە رادەگەیەنێت، لەناو پارتی تەقدوم محەمەد حەلبوسی و محەمەد تەمیم دەستنیشان كراون بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
سەڵاح كوبەیسی، سەركردە لە هاوپەیمانی سیادە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، "من پێم وایە ناوی محەمەد تەمیميان هێناوەتە ئاراوە لەترسی ئەوەی رەنگە ناوی محەمەد حەلبوسی كێشەی هەبێت لە دادگای فیدڕاڵی".
وتيشى، "پێویستە هەمیشە پلانێكی جێگرەوە هەبێت، بەڵام محەمەد تەمیم هاوسەنگی محەمەد حەلبوسی نابێت، تەنها ئەگەر بێتو دادگای فیدڕاڵی عێراق محەمەد حەلبوسی رەتكردەوە، محەمەد تەمیم دەخرێتە شوێنەكەی".
بەوتەی ئەو سەركردەیەی هاوپەیمانی سیادە، "لە 50% دادگای فیدڕاڵی عێراق ناوی محەمەد حەلبوسی پەسەند ناكات و رەتیدەكاتەوە، چونكە لەلایەن دادگای فیدڕاڵیەوە دوورخراوەتەوە و بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵیش دەبێت هەمووان پێوەی پابەندبن و تانە لێدانیش قبوڵ ناكات و ئەمەش بنەمایەكی یاسایی و دەستوریە".
PM:11:14:07/12/2025
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت