عالیە نوسەیف: ترەمپ بكوژە و بازرگانی بە خوێنەوە دەكات


وێستگه‌نیوز –

سەركردەیەكی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی پێ وایە هەڵوێستی سەرۆكی دەوڵەت دەبێت زۆر جیاواز بێت لە هەڵوێستی هەموو سەركردە و بەرپرسەكانی وڵات و ترەمپ-یش بە بكوژ وەسف دەكات.


عالەی نوسەیف، سەركردە له هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی عەهد رایگەیاند، "لێكدانەوەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق جیاوازە و لێكدانەوەی دەوڵەت و گەلەكەیەتی و پاراستنی بەرژەوەندییەكانە، بۆ ئەو مەبەستەش محەمەد شیاع سودانی موجامەلەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای كردووە و هەڵیبژاردووە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ".

ئاشكراشیكرد، "سعودیا یەك ترلیۆن دۆلاری وەك بەرتیل داوە بە ترەمپ، ئەگەر بێت و سودانیش بەیەك وشە كەسێكی بەڵا لە عێراقییەكان دووربخاتەوە بۆچی خراپە".

بەوتەی عالیە نوسەیف، "سودانی و هەمووان دەزانن كە ترەمپ بەڵایە و بكوژە و بازرگانی بە خوێنەوە دەكات، كاتێكیش كە موجامەلەی دەكات و هەڵیبژاردووە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ، چونكە هەموو عێراقییەكان لەژێر چەپۆكی ترەمپ دان و ئەویش گوێڕایەڵی ئیسرائیلە، یان دەبێت عێراق بخاتە بەردەم بڕیارەكانی ترەمپ یان دەبێت موجامەلەی بكات".


PM:08:50:07/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت