لە سنوری عێراق دەست بەسەر 240 مۆری ساختەی دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەكاندا گیرا


وێستگه‌نیوز -

لە سنوری ترێبیلی نێوان ئەنبار و ئوردن دەست بەسەر نزیكەی 250 مۆری ساختەدا گیراوە كە تایبەتن بە دەرمانی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە و دڵ و زەخت.


عەلائەدین قەیسی، وتەبێژی فەرمی دەستەی دەروازە سنورییەكان بە رۆژنامەكانی عێراقی راگەیاند، "كارمەندەكانی دەستەكە بە هاوكاری لەگەڵ ناوەندی گومرگ و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە دەروازەی ترێبیل دەستیان گرتووە بەسەر 140 مۆری ساختەدا".

وتیشی، "مۆرەكان ناوی كۆمپانیای دەرمانی بەسەرەوە بووە و بە شۆفێرێك گیراوە كە هیچ بەڵگەیەكی فەرمی پێ‌ نەبووە لە وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە".

ئاماژەشیكرد، "مۆرەكان لۆگۆی كۆمپانیا بیانییەكانه و بۆ دەرمانی دروستكراوی ناوخۆیی بەكاردەهێنرێن و ئەمەش رێگا خۆشكەرە بۆ داخڵكردنی دەرمان بەبێ‌ چاودێری".

بەوتەی عەلائەدین قەیسی، "ئەو مۆرە ساختانە مەترسییەكی گەورە لەسەر نەخۆشەكان دروست دەكەن، بە تایبەتی كە مۆرەكان تایبەتە بە دەرمانی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە و دڵ و زەخت".


PM:07:01:07/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو