853 تانە کە لە ئەنجامی هەڵبژاردن درابوون رەوانەی دادگای فیدراڵی دەکرێن
وێستگەنیوز-
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن رایگەیاند، پێداچوونەوە بەهەموو ئەو تانانە دەکات کە لەسەر ئەنجامی هەرڵبژاردن پێشکەشکراو.
ئەمرۆ یەکشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2025، ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەستەی دادوەری هەڵبژاردن پێداچوونەوەی بەهەموو تانەکان کردووە کە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن پێشکەش کراون.
ئاماژەی بەوەشکراوە، کۆی گشتیی ئەو تانانەی پێشکەش کراون، بریتین لە 853 تانە و دواتر رەوانەی دادگای فیدراڵی دەکرێن.
پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، دەبێتە دەستپێکی یاسایی بۆ ئەوەی پەرلەمانی نوێی عێراق یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجام و پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەستپێبکات.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 ئەنجام درا و رێژەی بەشداریی لە سەرانسەری عێراق لە دەنگدانی گشتی بریتی بوو لە 54.35% و رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەتیش 82.42% بوو.
AM:11:50:07/12/2025
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت