تۆم باراك: عێراق و سوريا به‌ره‌و دابه‌شكردنی نوێ دەڕۆن
وێستگەنیوز-
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا رایدەگەیەنێت ئه‌زمونی عێراق بووه‌ته نمونه‌یه‌كی رونی ئه‌و شتانه‌ی كه هه‌رگیز نابێت دوباره بكرێنه‌وه.
تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا له میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ زە ناشیناڵ رایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی له عێراق و سوریادا ده‌گوزه‌رێت، به‌ره‌و دابه‌شكردنی نوێ ده‌ڕوات له رێگه‌ی دروستكردنی قه‌واره‌ی فیدراڵیه‌وه به‌ڵام ئه‌مه‌ش زۆر ناخایه‌نێت و ناسه‌قامگیری و ئاڵۆزی سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و دهخلیسكێته ناو كێبڕكێ و ململانێوه، هه‌روه‌ك چۆن له ئه‌زمونه‌كانی دیكه‌دا ئه‌مه رویدا".
وتيشى، "ئێران پێشڕه‌وی كردوه و بۆشاییه‌كانی ناو عێراقى پڕكردووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و پێكهاته سیاسییه‌ی ئه‌مریكا دایڕشتوه رێگه‌ی به كاریگه‌ریی میلیشیاكان داوه تا ئاستێك له ئاستی په‌رله‌مان زیاتر بێت و ئه‌مه‌ش ناهاوسه‌نگییه‌كی قوڵی له ره‌وتی ده‌وڵه‌تدا دروستكردوه".
بەوتەی تۆم باراك، "ئه‌مریكا له ماوه‌ی 20 ساڵدا نزیكه‌ی سێ ترلیۆن دۆلاری خه‌رجكردوه و هه‌زاران كه‌سی گیانی له‌ده‌ستداوه، پاشان به‌بێ ئه‌نجام، بۆشایییهكی سیاسی و ئه‌منی به‌جێهێشتوه كه تا ئێستاش كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌یه".
ئاشكراشيكرد، "وڵاته‌كه‌ی به‌ڕونی به‌رپرسانی عێراقی ئاگاداركردۆته‌وه كه هێزی نوێ نانێرێت و وه‌كو جاران ملیاره‌ها دۆلار خه‌رجناكات، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ گۆڕانكاری له به‌رنامه‌ی واشنتن بۆ عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوی راسته‌وخۆ و سه‌رله‌نوێ سه‌یركردنه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی كاریگه‌ری كه له چه‌ند ساڵی رابردودا گرتویه‌تیه‌به‌ر".
PM:05:38:06/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 632
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت