ئەنجومەنی سوننەكان لەسەر گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت رێككەوتن


وێستگەنیوز-

ئەنجومەنی سیاسی نیشتیمانی سوننەكان، رێككەوتن لەسەر پەڕەی دیدگایان بۆ كارنامەی بەڕێوەبەردنی دەوڵەت لە قۆناخی داهاتوودا.


ئەنجومەنی سیاسی نیشتیمانی سوننەکان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی لە ماڵی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم ئەنجامدرا.

بەگوێرەی راگەیێندراوەكە، لە كۆبوونەوەكە باسیان لە گرنگی پەلەکردن کردووە لە پەسندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەندامانی ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی رێککەوتن کە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بکەن بۆ رێککەوتن لەسەر مافە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەت.


AM:10:27:05/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو