حکومەتی عێراق حزبوڵڵای لوبنانی و حوسییەکانی خستە لیستی تیرۆرەوە
وێستگەنیوز-
رۆژنامەی فەرمیی وەقائیعی عێراقی لە نوێترین ژمارەی خۆیدا، پۆلێنکردنی هەریەک لە گرووپی حوسییەکانی یەمەن و حزبوڵڵای لوبنانی لەنێو لیستی تیرۆردا بڵاوکردەوە.
ژمارە 4848ی رۆژنامەی فەرمیی وەقائیعی عێراقی لەلایەن وەزارەتی دادی عێراق بڵاوکرایەوە، کە رێککەوتی 17ی تشرینی دووەمی 2025 لەسەرە، کە تێیدا پاڵپشت بە بڕیارەکانی لیژنەی سڕکردنی سامانی تیرۆریستان لە نووسینگەی ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، هەریەک لە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای حوسییەکان لە یەمەن و حزبوڵڵای لوبنان، خراونەتە لیستی تیرۆرەوە.
رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەم نوێکردنەوەیە لە چوارچێوەی دیاریکردنی ئەو قەوارە و کەسانەدایە، کە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و وشککردنی سەرچاوە داراییەکانیان دەیانگرێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا، ناوی ئەبو محەمەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریر شام گۆڕدراوە بۆ ئەحمەد حسێن شەرع.
AM:11:30:04/12/2025
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت