سبه‌ینێ سودانی یه‌كه‌م به‌شی پڕۆژه‌ی "رێگای گه‌شه‌پێدان" ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز –
وابڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی پارێزگای به‌سره بكات به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی به‌شی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی رێگای گه‌شه‌پێدان.
عه‌بدولئه‌میر مه‌یاحی سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌ره‌پێدان بۆ میدیا عێراقییه‌كان وتی: سبه‌ی پێنجشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی پارێزگای به‌سره ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌شی پرۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدان كه رێگای نێوان به‌نده‌ری فاو و ڕێگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌فوانه بكاته‌وه.
مه‌یاحی ده‌ڵێت: "سه‌ردانه‌كه‌ی سودانی شێوه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری هه‌یه و ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شاره‌كه‌دا به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه".
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان كه رێگای نێوان به‌نده‌ری فاو - سه‌فوان به تونێله ژێرئاوییهكهدا تێده‌په‌ڕێت و درێژییه‌كه‌ی 63 كیلۆمه‌تره.
له نیسانی ساڵی 2024دا عێراق، توركیا، ئیمارات و قه‌ته‌ر ڕێككه‌وتنێكی چوارقۆڵییان بۆ پڕۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدانی عێراق، به سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، واژۆ كرد.
PM:10:28:03/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت