کارەبای عێراق: ئێران غازەكەی راگرتووە و ئێمەش رێكاری جێگرەومان گرتووەتەبەر


وێستگەنیوز-

وەزارەتی كارەبای عێراق ئاشكرای دەكاتن ئێران ناردنی غازی بۆ عێراق راگرتووە و ئێمەش رێكاری جێگرەوەمان گرتووەتەبەر.

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق بە ئاژانسی عێراقییەی راگەیاندووە، "لایەنی ئێرانی وەزارەتی کارەبای عێراقی ئاگادار كردووەتەوە، کە بۆ ماوەی هەفتەیەک ناردنی غاز رادەگرن بەهۆی چاککردنەوەی بۆری غازەکان کە لەلایەن ئێرانەوە لە چوارچێوەی خاکەکەیدا ئەنجام دەدرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ماوەی سێ رۆژە ناردنی غاز لە ئێرانەوە راگیراوە و دوای چوار رۆژی تر لە دوای تەواوبوونی چاککردنەوەکە ناردنی غازەكە دەستپێدەکاتەوە".

روونیشيكردەوە "وەزارەتی کارەبا بۆ دابینکردنی وێستگەکانی کارەبا پەنای بۆ سووتەمەنی جێگرەوەی ناوخۆیی بردووە".

وەزارەتی كارەبای عێراق دووپاتیكردەوە، "ئێستا دۆخەکە لە رێگەی کۆنتڕۆڵکردنی بەرهەمهێنانەوە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە".


PM:05:07:28/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو