وەزارەتی کارەبای عێراق: بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر تۆڕی کارەبای عێراق 1200 مێگاوات کارەبای لەدەستداوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی کارەبای عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر تۆڕی کارەبای عێراق 1200 مێگاوات کارەبای لەدەستداوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2025، ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، "تۆڕی کارەبای عێراق 1200 مێگاوات کارەبای لەدەستدا بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر".

ئاماژە بەوەکرد، "دوێنێ شەو هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەهۆیەوە 80٪ی کارەبای هەرێمی کوردستان کوژایەوە".

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئەوەشی خستەڕوو، "تا ئێستا حکومەتی عێراق هیچ هەڵوێستێکی لەسەر ئەو هێرشە رانەگەیاندووە".

کۆمپانیای دانە گاز رایگەیاند، "کۆمپانیای دانە گاز (PJSC) بازاڕ ئاگادار دەکاتەوە کە کۆگایەکی عەمبارکردنی شلەمەنی لە کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە مووشەک بە ئامانج گیراوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "هیچ زیانێکی گیانی بەر کارمەندان نەکەوتووە. پرۆسەی بەرهەمهێنان بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە راگیراوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "کۆمپانیاکە لە هەماهەنگی بەردەوامدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوچەکە و لە کاتی گونجاودا زانیاری و نوێکاریی زیاتر بە بازاڕ رادەگەیەنێت".


AM:09:55:27/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو