فڕۆکەوانی عێراق: گەشتی ئاسمانی یۆنان بۆ هەولێر و بەغدا دەستپێدەكات


وێستگەنیوز-

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق رایدەگەیەنێت، لە سەرتای مانگی داهاتوودا یەکەم گەشتی هێڵی ئاسمانی یۆنانی بۆ عێراق دەستپێبکات.


دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە رۆژی چواری مانگی كانونی یەكەمی داهاتوو یەكەم گەشتی ئاسمانی یۆنان بەرەو عێراق ئەنجام دەدرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لەماوەی هەفتەیەكدا یەك گەشتی ئاسمانی لە یۆنانەوە بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر و دوو گەشت بۆ فڕۆكەخانەی بەغدا ئەنجام دەدرێت.


PM:12:05:26/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 20 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت