کۆمپانیای سۆمۆ: مانگی رابردوو داهاتی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق زیاتر بووە لە 7 ملیار دۆلار
وێستگەنیوز-
کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو داهاتی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق زیاتر بووە لە 7 ملیار دۆلار.
کۆمپانیای سۆمۆ لە بارەی هەناردەی نەوت بۆ مانگی تشڕینی یەکەم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بڕی 110 ملیۆن و 923 هەزار و 47 بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە، هەروەها هەناردەی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی نەوتی بەسرە 104 ملیۆن و 816 هەزار و 106 بەرمیل بووە".
ئاماژە بەوەکراوە، "هەناردەی نەوتی خاوی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا پێنج ملیۆن و 834 هەزار و 864 بەرمیل بووە. هەناردەی نەوتی کێڵگەکانی کەرکووکیش بۆ ئوردن 272 هەزار و 77 بەرمیل بووە".
لەبارەی داهاتی نەوت کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، "داهاتی مانگی رابردوو حەوت ملیار و 30 ملیۆن و 689 هەزار و 366 دۆلار و 5 سەنت بووە".
AM:09:38:26/11/2025
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت