عێراق لیژنه‌ی به‌دواداچوون بۆ چوونی گه‌نجه‌كانی بۆ ناو سوپای روسیا و ئۆكرانیا پێكده‌هێنێت
وێستگه‌نیوز -
كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌ی سعودی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لیژنه‌یه‌كی به سه‌رۆكایه‌تی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پێكهێناوه، بۆ ئاماده‌كردنی میكانیزمێكی گشتگیر بۆ رێگریكردن له په‌یوه‌ندیكردنی گه‌نجانی عێراقی به سوپای روسیا و ئۆكرانیا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه بۆ كه‌ناڵه سعودیه‌كه باسی له‌وه‌كردووه كه ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی داوا بكات باڵیۆزخانه‌ی عێراق له مۆسكۆ به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه بكات كه په‌یوه‌ندییان به سوپای روسیاوه كردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، هاوكات داوایه‌كی هاوشێوه‌ی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كردووه بۆ په‌یوه‌ندیكردن به باڵیۆزخانه‌ی عێراق له كیێڤ بۆ چاودێریكردنی دۆخی ئه‌و عێراقیانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به سوپای ئۆكرانیاوه كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ر گه‌نجێكی عێراقی كه په‌یوه‌ندی به سوپای ئه‌و دوو وڵاته‌وه ده‌كات، پێشه‌كی بڕی 20 هه‌زار دۆلار و دواتر مووچه‌ی مانگانه‌ی 3 هه‌زار دۆلاری پێده‌درێت، له‌گه‌ڵ پێدانی پاسپۆرت دوای ساڵێك.
"فه‌یله‌قی بیانی"
له چه‌ند مانگی رابردوودا ژماره‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به چوونی هاووڵاتیانی عێراقی بۆ ناو ریزه‌كانی سوپای روسیا و ئۆكرانیا بۆ خزمه‌تكردن یان شه‌ڕكردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیان كرد، به‌تایبه‌تی دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو وڵات له ساڵی 2022دا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه ئاژانسی رۆیته‌رز و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی رۆژئاوا بڵاویان كردۆته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی روسیا ده‌رگای دامه‌زراندنی بیانییه‌كانیان له ناو "فه‌یله‌فی بیانی" كردووه‌ته‌وه له به‌رامبه‌ر مووچه و پێدانی مۆڵه‌تی مانه‌وه. هه‌روه‌ك چه‌ندین حاڵه‌ت تۆماركراوه كه عێراقییه‌كان به توركیا یان بیلاروسیادا گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یه‌كه جه‌نگییه‌كانه‌وه بكه‌ن یان بۆ كاركردن له ئه‌ركی لۆجستیدا.
له به‌رامبه‌ردا، راپۆرته‌كانی تر ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌شێك له عێراقییه‌كان له ڕێگه‌ی پرۆگرامه خۆبه‌خشه بیانییه‌كانه‌وه هه‌وڵیانداوه بچنه ناو سوپای ئۆكرانیاوه كه له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه له‌لایه‌ن كیێڤه‌وه راگه‌یه‌ندرابوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌و كۆتوبه‌ندانه‌ی دواتر بۆ وه‌رگرتنی چه‌كدار له‌لایه‌ن هه‌ندێك وڵاته‌وه سه‌پێنران.
حكومه‌تی عێراق چه‌ندین جار هۆشداری داوه له گه‌شتی هاووڵاتیانی بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كارێكی له‌وجۆره رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان ده‌كاته‌وه.
ئه‌م پێشهاته وای له به‌غدا كردووه له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌كانی له مۆسكۆ و كیێڤ پته‌وتر بكات، بۆ چاودێریكردنی دۆخی ئه‌و عێراقیانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به كاری سه‌ربازییه‌وه كردووه، له كاتێكدا ترسی ئه‌وه هه‌یه كه به‌شێك له گه‌نجان له‌لایه‌ن تۆڕه‌كانی قاچاخچێتی یان دامه‌زراندنی نایاسایی ئیستغلال بكرێن.
PM:08:46:25/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت