داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی رابردووی عێراق بڵاوکرایەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری فرۆشی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری فرۆشی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "مانگی رابردوو نزیکەی 111 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە، کۆی فرۆشی نەوتی عێراق حەوت ملیار و 30 ملیۆن دۆلار بووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە مانگی رابردوودا پێنج ملیۆن و 834 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا هەناردەکراوە".

وەزارەتەکە دەڵێت، "نەوتی عێراق لە بەسرە و بەندەری جەیهان و دەروازەی ئەردەنەوە هەناردەکراوە".


PM:03:44:25/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو