سەركردەیەكی باڵای شیعە: لە قۆناغی داهاتوو عێراق پێویستی بە بەكارهێنانی چەك نابێت
وێستگهنیوز –
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویكردووەتەوە، حزبە براوەكانی شیعە لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقدا نزیكبوونەتەوە لەوەی بڕیارێك لەسەر چارونووسی حەشدی شەعبی و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە تاران بدەن.
سەركردەیەكی باڵای شیعە بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی راگەیاند، "لە قۆناغی داهاتوودا عێراق پێویستی بە بەكارهێنانی چەك نابێت و پێویستە لەئاستی ئەمنییدا گۆڕانكاری بكرێت".
بەپێی شەرقولئەوسەت، "ئەم سەركردەیە تا چەند ساڵێك پێش ئێستا لە سەرسەخترین ئەو كەسانەبووە كە داكۆكیان لە میحوەری موقاوەمە كردووە و چەك داماڵینی رەتكردووەتەوە، بەڵام لەئێستادا زۆرینەی هاوپەیمانی شیعەی دەسەڵاتدار گۆڕانكارییان بەسەر هەڵوێستە سیاسییەكانیاندا هێناوە".
چەند سەرچاوەیەك بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەتیان ئاشكرا كردووە، "حەشدی شەعبی لەنێو چەقی دانوستانەكانی حكومەتی نوێی عێراق و هەڵبژاردنی كاندیدێكە بۆ سەرۆكایەتیكردنی ئەو حكومەتە".
وتیشیان، "چەند لایەنێكی شیعە پێشنیاریان كردووە پڕۆگرامی حكومەتی نوێی عێراق چەند خاڵێك لەخۆبگرێت بۆ چارەسەركردنی بابەتی حەشدی شەعبی".
بەرپرسێكیش لە چوارچێوەی هەماهەنكی دەڵێت، "دوا كۆبوونەوەكانیان كە دەبوو بۆ گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی پێكهێنانی حكومەت تەرخان بكرێت، تاوتوێی دواڕۆژی گرووپە چەكدارەكانی كردووە".
PM:06:31:24/11/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت