"چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاندیده‌كانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ 3 كه‌س كه‌مده‌كاته‌وه"
وێستگه‌نیوز -
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ میدیا عێراقییه‌كان رایگه‌یاند كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان ژماره‌ی كاندیده‌كانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عيَراق بۆ 3 كه‌س كه‌مده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه ده‌ڵێت: "كۆبوونه‌وه‌كان له نێوان هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و كاندیدكردنی كاندیدێك، به‌پێی كارنامه‌ی چوارچێوه‌كه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌مه‌ش رووبه‌ڕووی هه‌ڵوێستی هه‌ندێك له قه‌واره‌كان ده‌بێته‌وه كه پێداگری له‌سه‌ر پشتبه‌ستن به قورسایی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: "سێ كاندید هه‌ن، یه‌كێكیان له ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه له ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاندید ده‌كرێت".
ئاشكراشیكرد كه ئه‌و سێ كه‌سه‌ش بریتین له "محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا، نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و حه‌مید ئه‌لشه‌تری سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ئه‌و دوو لیژنه‌یه‌ی له‌لایه‌ن چوارچێوه‌كه پێكهێنراون هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هاوكێشه‌ی كاندیدكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ناكه‌ن، چونكه كاندیده‌كان خه‌ڵكی ناو دامه‌زراوه‌ی سیاسی شیعه‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كیش به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو سه‌رهه‌ڵبدات، به‌دڵنیاییه‌وه لای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناسراو ده‌بێت".
دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێكهێنانی دوو لیژنه‌ی ڕاگه‌یاند. یه‌كه‌میان ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی پێسپێردراوه، بریتین له عه‌مار حه‌كیم، هومام حه‌مودی و عه‌بدولساده ئه‌لفه‌ریجی. دووه‌میان ئه‌ركی دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی پێسپێردراوه، بریتین له نوری مالیكی، هادی عامری، فالح ئه‌لفه‌یاز و موحسین مه‌نده‌لاوی.
PM:04:56:24/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت