وەزارەتی بازرگانی عێراق: رێسای نوێمان ئامادە كردووە بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل


وێستگەنیوز-

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای كردووە، رێسای نوێمان ئامادە كردووە بۆ رێكخستنی پڕۆسەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل.


محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، "ئەو رێسایانەی پێشنیارمان كردووە نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران".

وتيشى، "رێساكان لەئێستادا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خوێندنەوەیان بۆ دەكرێت و چاوەڕوانی ئەوە دەكەین رەزامەندی لەسەر بدەن و بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە".

روونیشیكردەوە، "وەزارەتی بازرگانی بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە حكومییە پەیوەندیدارەكانی دیكەدا كار دەكات بۆ چارەسەركردنی قەیرانی گواستنەوە و قەرەباڵغی و كۆنتڕۆڵكردنی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل".

وتەبێژی بازرگانی عێراق باسی لەوەشكرد، "رێسا نوێیەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل مەبەست لێی رێكخستنی جۆری ئۆتۆمبێلەكان و تایبەتمەندییەكانی و ئەو لایەنانەیە كە هاوردەی دەكەن".



PM:04:41:24/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت