چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کۆدەبنەوە و لەبارەی كاندیدەكانی سەرۆكی حكومەتی عێراق بڕیار دەدەن


وێستگەنیوز-

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی کە هێزە سیاسییە شیعەکان کۆدەکاتەوە ئاشکرای كردووە، ئەمڕۆ سەرکردەکانی چوارچێوەکە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە ماڵی هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر ئەنجامدەدەن.


ئەو سەرچاوەیە بە ماڵپەری "الجبال"ی راگەیاندووە، "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تشرینی 2025، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عامری کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدەدەن بۆ تاوتوێکردنی دواین کاری لیژنەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو، ئەو ناوانەی کە پێشکەش کراون، لەگەڵ ئاستی گونجانی ئەو تایبەتمەندییانەی لە دوایین کۆبونەوەی چوارچێوەکەدا دانراون".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێی ئەنجامی سەردانەکەی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ هەولێر و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی كورد دەكەن سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، هەروەها دەرئەنجامی سەردانەکانی دیکەی نێوان سەرکردەکانی چوارچێوەكە و کەسایەتییە سیاسییەکانی دیکەی عێراق".


PM:03:43:24/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت