كۆبوونه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه سوننه‌كان ده‌ستیپێكرد
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی تشرینی دووه‌می 2025 له ماڵی خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده، به به‌شداری موسه‌ننا سامه‌ڕائی ، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده سیاسییه دیاره‌كانی دیكه، كۆبوونه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه سوننه‌كان ده‌ستیپێكرد.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم و سابت ئه‌لعه‌باسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی یه‌كلاكه‌ره‌وه حه‌سم ئاماده‌ن.
پێشتر خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده بانگهێشتێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی و لایه‌نه سوننییه‌كان كه كورسییان له په‌رله‌مان به‌ده‌ستهێنابوو كرد تا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی تشرینی دووه‌می 2025 كۆبببنه‌وه و داواكارییه‌كانیان له حكومه‌تی داهاتوو تاووتوێ بكه‌ن.
PM:05:05:23/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت