عێراق لەمساڵدا بەبڕی زیاتر لە 5 ملیار دۆلار كەلوپەلی لە ئێران هاوردە كردووە
وێستگەنیوز-
عێراق یەكێكە لە گرنگترین هاوپەیمانە بازرگانییەكانی ئێران و لەمساڵدا بەبڕی زیاتر لە 5 ملیار دۆلار كەلوپەلی لە ئێران هاوردە كردووە.
بەپێی داتاكانی رێكخراوی پەرەپێدانی بازرگانی ئێران، وڵاتی عێراق دووەم گەورەترین هاوردەكاری كەلوپەلی ئێرانە و تەنها لە ماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا بەبڕی نزیكەی 5.823 ملیۆن دۆلار كەلوپەلی لە ئێرانەوە هاوردە كردووە.
لە داتاكاندا هاتووە، وڵاتی چین یەكەم گەورەترین هاوردەكاری كەلوپەلەكانی ئێرانە بەبڕی 8.227 وعێراقیش بە پلەی دووەم دێت و دوای ئەو ئیماراتە و چوارەم وڵاتیش توركیایە و ئەفغانستانیش پلەی پێنجەمی گرتووە.
PM:02:45:23/11/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت