"تائێستا چوارچێوەی هەماهەنگی هیچ كاندیدێكی یەكلایی نەكردووەتەوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران"


وێستگەنیوز-محەمەد فاتیح

سەركردەیەكی رەوتی حیكمە بە سەرۆكایەتی عەمار حەكیم دووپاتیكردووەتەوە، تاوەكو ئێستا چوارچێوەی هەماهەنگی وەك گەورەترین فڕاكسیۆن لە پەرلەمانی عێراق، هیچ كاندیدێكی یەكلایی نەكردووەتەوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.


حەسەن فەدعەم، سەركردە لە رەوتی حیكمە و كاندیدی ئەو رەوتە بۆ هەڵبژاردنەكان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەو ناوانەی خراونەتە بەردەم چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ كاندیدكردنیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق تاوەكو ئێستا بڕیاریان لەسەر نەدراوە".

وتیشی، "چوارچێوەی هەماهەنگی تاوەكو ئێستا دیراسەی ئەو ناوانە دەكات و هیچ كەسێكی یەكلایی نەكردووەتەوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق".

باسی لەوەشكرد، "لەكاتی گونجاودا و بەپێی ئەو كاتەی دەستوور بۆیانی دیاری كردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی كاندیدی گەورەترین فڕاكسیۆنی پەرلەمان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق رادەگەیەنێت".



AM:11:09:23/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو