هێزەکانى پاسەوانی سنوور لە عێراق: بە هەزار کامێراى حەراری چاودێریى سنوورەکان دەکرێت


وێستگەنیوز-

هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە عێراق رایدەگەیەنێت، بە هەزار کامێراى حەراری چاودێریى سنوورەکان دەکرێت، ئاماژە بەوەشدەکات، لە رێگەى فڕۆکەى چاودێریشەوە چاودێریى سنوورەکانى عێراق دەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە 22ـی تشرینی دووەمـی 2025، لە راگەیەندراوێکدا هێزەکانى پاسەوانی سنوور لە عێراق رایگەیاند، "لەساڵى 2022 تەنیا 200 کامێراى حەرارى بۆ چاودێرى سنوورەکان دانرابوون، بەڵام ساڵى 2025 ژمارەى کامێراکان زیادکران بۆ هەزار کامێرا، لەو ڕێگەیەوە چاودێرى لە %90ی سنوورەکانى عێراق دەکرێت".

ئاماژە بەوەکراوە، "ئەو کامێرا چاودێریانە راستەوخۆ بەستراون بە سێرڤەرێک لە بەغدا و لەیەک سەنتەر چاودێریى سنوورەکان دەکرێت، جگە لە کامێراکان، لە رێگەى فڕۆکەى چاودێریشەوە چاودێریى سنوورەکانى عێراق دەکرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "لە مێژووى دروستبوونى دەوڵەتى عێراق نەتوانراوە بەو شێوەیە چاودێریى سنوور بکرێت بەتایبەت سنوورەکانى نێوان عێراق و سوریا لە 100% لە ژێر کۆنترۆڵدان و 24 کاتژمێر چاودێریی دەکرێن".


PM:10:46:22/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو