خەمیس خەنجەر داوایەک ئاڕاستەی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن دەکات
وێستگەنیوز-
سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە بانگهێشتی هەموو لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات کۆببنەوە.
ئەمڕۆ شەممە 22ی تشرینی دووەمی 2025، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی، "لەپێناو گرنگی یەکڕیزی و هەوڵدانی هەمووان بۆ هەڵوێستێکی گشتگیر، بانگهێشتی هەموو برایان و سەرکردەی هاوپەیمانی و حزبە براوەکان دەکەین، سبەی لەپێناو تاوتوێکردنی شایستەکانی قۆناغی داهاتوو کۆببینەوە".
خەمیس خەنجەر لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "سوننەکان داوای دەوڵەتێکی دادپەروەرانە و باشترکردنی ژیانیان دەکەن".
PM:08:55:22/11/2025
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت