هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان: سودانی کاندیدمانە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق
وێستگەنیوز-
هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان بە فەرمی رایگەیاند کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق کاندیدیانە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لە کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق.
قوسەی مەحبوبە، ئەندامی هاوپەیمانێتیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، "ئێمە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکەمان وەک کاندیدی خۆمان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دەستنیشانکردووە".
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانێتیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان داوا لە لایەنەکانی دیکەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات بەتایبەت ئەوانەی لە 25 کورسی زیاتریان هەیە، کاندیدی خۆیان بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "نوری مالیکی، کاندیدی پارتی دەعوە و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق".
PM:07:08:22/11/2025
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت