مارك ساڤایا: بەگرنگییەوە چاودێری پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دەكەین
وێستگەنیوز-
مارك ساڤایا، نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق ئاشكرای كردووە، بەمنزیكانە سەردانی عێراق دەكات و لەگەڵ سەركردە سەرەكییەكانی كۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 21 تشرینی دووەمی 2025، مارك ساڤایا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویكردووەتەوە، "بەگرنگییەوە چاودێری پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دەكەین و رێگا بە دەستوەردانی دەرەكی نادەین".
دووپاتیشیكردەوە، "بەمنزیكانە سەردانی عێراق دەكەم و لەگەڵ سەركردە سەرەكییەكانی كۆدەبمەوە و هیوادارین ئەو پێشكەوتنەی عێراق لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەدەستیهێناوە بەردەوام بێت".
PM:09:35:21/11/2025
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت