رووداوه‌كه‌ی قوتابخانه‌ی قهدوس، به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
وێستگه‌نیوز -
رۆژی چوارشه‌ممه 19ی تشرینی دووه‌می 2025، له قوتابخانه‌یه‌كی باشووری به‌غدای پایته‌خت رووداوێكی دڵته‌زێن روویدا و دیواری قوتابخانه‌ی قهدوس كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ئهلیوسفیه، داڕما و له ئه‌نجامدا خوێندكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و خوێندكارێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان رووداوه‌كه‌ی قوتابخانه‌ی قهدوس، دوایین لاپه‌ڕه‌ی گه‌نده‌ڵی په‌روه‌رده‌ییه، كه به‌رپرسه باڵاكانی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌خاته به‌رده‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ رای گشتیدا.
كه‌ناڵی ABCی عه‌ره‌بی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "گه‌نده‌ڵی له‌ناو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له‌م دواییانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه. دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی چیتر ته‌نها خۆیان له كه‌میی بینای قوتابخانه‌كان یان كه‌می كتێبی خوێندن نابیننه‌وه، به‌ڵكو په‌لی كێشاوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی وه‌زاره‌ت بگرێته‌وه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی سیسته‌می په‌روه‌رده له لێواری داڕماندایه".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی ناوچه‌ی یوسفیه‌ی ئاشووری به‌غدا وێران بووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده قوتابخانه‌یه‌كی نوێی له ناوچه‌كه دروست نه‌كردووه، به هاوكاری دانیشتوانی ناوچه‌كه دروستكراوه، به‌ڵام رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنی تیادا روویدا و دیوارێك به‌سه‌ر دوو خوێندكاردا داڕما و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌وی دیكه‌ش بریندار بوو. ئه‌م ڕووداوه ڕای گشتی تووشی شۆك كردووه و فایله‌كانی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی له‌ناو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كرده‌وه.
ئه‌م ڕووداوه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی شه‌قام بپرسێت كێ به‌رپرسیارێتی ئه‌و رووداوه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت كه له قوتابخانه‌ی ئهلقهدوس ڕوویدا: ئه‌و لایه‌نه سیاسییه‌ی كه زاڵه به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌دا و گه‌نده‌ڵی له سامانه‌كانیدا ده‌كات و چه‌ندین جار نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پشتگوێ خستووه، یان ستافی مامۆستایانی بێده‌سه‌ڵات؟
كه‌ناڵی ABC Arabic له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو قوتابخانه‌ی ئهلقهدوس كه پێی باشبووه ناوی ئاشكرا نه‌كرێت، بڵاویكرده‌وه كه "له‌كاتی ده‌وامدا دیوارێك به‌سه‌ر دوو خوێندكاردا داڕما".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كان ده‌ستبه‌رداری مافی خۆیان بوون بۆ به‌دواداچوونی ڕێكاری یاسایی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ستافی مامۆستایان له‌م رووداوه دڵته‌زێنه‌دا به‌بێتاوان ده‌زانن.
وتیشی: "به‌درێژایی ساڵانی ڕابردوو ئیداره‌ی قوتابخانه‌كه چه‌ندین جار په‌یوه‌ندییان به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه كردبوو، هۆشدارییاندا له‌وه‌ی بینای قوتابخانه‌كه وێران بووه و مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی قوتابیان دروستكردووه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه كردووه كه "دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت نه‌یتوانی بیناكه نۆژه‌ن بكاته‌وه، ئیداره‌ی قوتابخانه‌كه ناچار بوو هاوكاری له كه‌سوكاری قوتابیان و ستافی مامۆستایان كۆبكاته‌وه و قوتابخانه‌كه نۆژه‌ن بكاته‌وه".
روونیشی كرده‌وه كه "له‌و ماوه‌یه‌دا ئیداره‌ی قوتابخانه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك پۆلی وێران ده‌ستپێكرد، به‌ڵام قه‌ده‌ر وابوو، یه‌كێك له دیواره‌كان به‌سه‌ر دوو خوێندكاردا داڕما كه له نزیكه‌وه وه‌ستابوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی قوتابخانه چه‌ندین جار هۆشداریی دابوو بۆ ئه‌وه‌ی دووربكه‌ونه‌وه. به‌وهۆیه‌وه خوێندكارێك ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا، له‌كاتێكدا ئه‌وی دیكه‌یان به هه‌ندێك برین و شكانه‌وه رزگاری بوو".
ئاشكراشیكرد كه "ئیداره‌ی قوتابخانه‌كه وێنه‌ی ئه‌و نوسراوانه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كراوه سه‌باره‌ت به نه‌گونجاوی قوتابخانه‌كه و باری مه‌ترسیدار، كه چه‌ندین جار له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌وه پشتگوێ خراوه".
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵه‌كه، سه‌یر له‌وه‌دایه له‌بری ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و لانی كه‌م ئه‌و كه‌سانه له كاره‌كانیان دووربخه‌نه‌وه كه به‌رپرسن له كه‌مته‌رخه‌می و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی ئیداره‌ی قوتابخانه‌كه، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌سته‌ی مامۆستایانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و به‌رپرسیارێتی ئه‌و ڕووداوه‌یان خستووه‌ته ئه‌ستۆیان. هاوكات له هه‌وڵێكدا بۆ خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیارێتی، وه‌زیر فه‌رمانی داوه كه ده‌سته‌ی مامۆستایان بانگهێشت بكرێن بۆ لێپرسینه‌وه.
داڕمانی كه‌رتی په‌روه‌رده له عێراقدا زۆر به‌ئاشكرا دیاره. ئه‌م داڕمانه ده‌رئه‌نجامێكی حه‌تمییه كاتێك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كه‌وێته ده‌ستی لایه‌نێك كه له مانای دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی تێناگات. ئه‌م وه‌زاره‌ته گرنگه له دامه‌زراوه‌یه‌كه‌وه بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كان و په‌ره‌پێدانی به‌هره‌كانیان، گۆڕاوه بۆ كۆمپانیایه‌كی وه‌به‌رهێنان و ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن.
پێشتر محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم، رایگه‌یاندبوو كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به خراپترین بارودۆخدا تێده‌په‌ڕێت و ئه‌و حزبه‌ی ئێستا وه‌زاره‌ته‌كه‌ی لایه له‌ڕووی سیاسییه‌وه ده‌یقۆزێته‌وه. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه یاریكردن به داهاتووی نه‌وه‌كان جێگه‌ی قبوڵكردن نییه.
PM:01:35:21/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 44
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت