شاندێکی ئەمەریکی سەردانی عێراق دەکات و پەیامی دەبێت بۆ بەرپرسان
وێستگەنیوز-
سەرچاوەیەکی دیپلۆماتی عێراق ئاشکرایکردووە، بڕیارە شاندێکی ئەمەریکی سەردانی بەغدا بکات و پەیامی کۆشکی سپی دەبێت بە بەرپرسانی عێراق.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2025، سەرچاوەیەکی دیپلۆماتی عێراق بە پێگەی هەواڵی شەفەقی رایگەیاندووە، "شاندەکە لە کەسانی سیاسی حکومەتی ئەمەریکا پێكهاتوون، بەم نزیکانە سەردانی عێراق دەکەن، پەیامی واشنتۆن بە هەموو ئەو لایەنانە دەگەیەنن کە لە پرۆسەی سایسی عێراقدا بەشدارن".
سەرچاوەکە ئاماژەی داوە، ئەم سەردانەی شاندی ئەمەریکا، بۆ ئەوەیە واشنتۆن بزانێت لە عێراق چی دەگوزەرێت.
مانگی ئابی ساڵی رابردوو شاندێکی باڵای ئەمەریکا سەردانی بەغدای کرد، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرس لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، شاندەکە باسیان لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکە سەرەکییەکانی عێراق کرد، هاوکات باس لە بابەتی ئابووری و وزەش کراوە.
رۆژی 19ی تشرینی یەکەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، مارک ساڤایا، وەک نێردەی تایبەت لە عێراق دەستنیشانکرد.
ترەمپ لە پلاتفۆرمی (تروس) نووسیویەتی، "تێگەیشتنی قووڵی مارک ساڤایا لە پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمەریکا و پەیوەندییە بەرفراوانەکانی لە ناوچەکەدا، یارمەتیدەر دەبێت لە پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا".
AM:09:54:20/11/2025
ئهم بابهته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت